“پارتی بەڵێنی نەداوە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان لای جێگرەكەی یەكێتی بێت لای جێگرەكەی گۆڕان دەبێت”

KGN-news

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، حاجی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە بزوتنەوەی گۆڕان ڕازی بووە لەسەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم بۆ پشکی یەکێتی لە پێناو هەرچی زووە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بەڵام بەهیچ جۆرێک ئەو بڕیارە نەدراوە کەدەسەڵاتی هیزە چەکدارەکان بدرێتە جێگرەکەی سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی دوێنێ-ش لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کەئەو بەڵێنەی نەداوە وە بەو داواکاریەی یەکێتی ڕازی نەبووە، تەنها بەزیادکردنی جێگرێک بۆ یەکێتی ڕازی بووە، وە تە ئکیدییان لەوە کردەوە کە قسەکەی ئێمە “مەنتق” و ڕەوایی تێدایە، وتمان ناکرێت و ناشێت ئێمە ئەگەر سێ لایەن بین لەناو حکومەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، وەزارەتی پێشمەرگەش لای یەکێتی بێت وە یەکێک لەجێگرەکانیش ئەرکی کاروباری سەربازی پێبدرێت کە لەپارتی یا یەکێتی بێت.” سەبارەت بە کە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی د.شۆڕش حاجی دەڵێت” ئێمە ئەوەمان بە وردی و درێژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باسکردووە ئێستا لەسەروبەندی ئەوەین کە ئێمە و ئەوان دابنیشین بۆ دوا “صیاغە”ی ئەو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە بۆ “تەحدیدکردن و دەستنیشانکردنی” دەربارەی ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی، د.شۆڕش حاجی دەڵێت” ئەوە داواکاری ئێمەیە، بەڵام ئێمە کۆبونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ یەکێتی ڕەتدەکەینەوە چونکە تا ئێستاش یەکێتی لەسزادانی سیاسی هەڵسواڕان و دەنگدەرەنمان بەردەوامە وە ئەو چوار ڕێککەوتنەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی هیچی جێ بەجێ نەکردووە.”

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر