وەفدەکەی بەغدا”کەرکوک سیاسی نییە و ناخرێتە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت”

KGN – NEWS

نوێنەرانی هەر چوار فراكسیۆنە گەورەكەی عێراق لە هەولێر بە بەرپرسانی پارتی و یەكێتیان وتووە، كە مەسەلەی كەركوك ناچێتە چوارچێوەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتەوە و سازشی لەسەر ناكرێت.

خالد عوبێدی، سەركردەی فراكسیۆنی نەسر و وەزیری پێشووی بەرگری عێراق لە دیدارێكدا باسی لەوەكردووە، كە بە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان وتووە لە هەولێر، كە كەركوك بابەتێكی سیاسی نییە و ناخرێتە ناو چوارچێوەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتەوە.

ئەو بەرپرسەی كوتلەی نەسر كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، رونیكردۆتەوە كە لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلە و دروستكردنی حكومەتێكی زۆرینەی سیاسی و بەهێز گفتوگۆیان كردووە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر