دوایین ئامار”ژمارەی برینداران گەیشتە 6107 کەس”

KGN-news

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوان گەیشتە 104 کەس وە زمارەی برینداران گەیشتە 6107 کەس

وتەبێژی وەزارەت ناوخۆی عێراق سەعد معن ئەلموسەوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکەوە لە ناوچە جیا جیا کەنی عێراق تاکو ئەمڕۆ 104 کەس کوژراون و 6107 کەس برینداربوونە کە ژمارەیەک لە بریندارەکان هێزە ئەمنییەکانن .

هەروەها ئەلموسەوی ڕاشیگەیاند کە دەستێکی چەپەڵ لە پشت کوشتنی خۆپیشاندەرانەوەیە، لەم ڕووەوە ڵێکۆڵینەوە دەکەن، هەروەها ئیدانەی هەڵکوتانە سەر بەشێک لە نوسینگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کرد کە شەوی ڕابردوو هێزێکی چەکدار هەڵیان کوتایە سەریان و کەلوپەلەکانییان تێکشکاند.

شایەنی باسە لە سێشەممەی ڕابردوەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەکانی عێراق دەستی پێکردووە دژی گەندەڵی و بێکاری گرژی لێکەوتۆتەوە و کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەیت لێکەوتۆتەوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە خۆپیشاندان بەردەوامە

 48 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌

Related posts