“وەرگرتنی پارەی خاشاک هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش دگرێتەوە”

KGN-news
كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووە، وه‌رگرتنی پاره‌ی خوڵ و خاشاكی ماڵان ته‌نها له‌ پارێزگای سلێمانی نییه‌و به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڕیاری له‌باره‌وه‌ دراوه‌و له‌ داهاتوو له‌ پارێزگاكانی “هه‌ولێر، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌”ش بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شكردۆتەوە، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌ سلێمانی كاره‌كانی خۆی زوو ئه‌نجامداوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی خۆڵ و خاشاك هیچ هۆكارێك نییه‌، پێشتریش هه‌ندێك بڕیار دیكه‌ هه‌بووه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر یاخود پارێزگایه‌كی دیكه‌ جێبه‌جێكراوه‌و له‌ سلێمانی ره‌نگه‌ دره‌نگتر كاری پێكرابێت.
ناوبراو ره‌تیشیكرده‌وه‌ تا ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كرابێت و تێدا ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت بۆ رشتنی خۆڵ و خاشاك ره‌تكرابێته‌وه‌.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌ ماڵان و دوكاندارانی پارێزگای سلێمانی نیگه‌رانی دروستبوو به‌وه‌ی ته‌نها له‌ سلێمانی ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێكراوه‌و پارێزگاكانی دیكه‌ ناگرێته‌وه‌

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر