وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی نوێترین گه‌مارۆی ئه‌مریکای دایه‌وه‌

KGN-news

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ فه‌رمی له‌ دژی بڕیاره‌که‌ی دوێنێی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاته‌ ده‌نگ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی تره‌مپ سه‌رجه‌م میکانیزمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان له‌ ناو ده‌بات.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر له‌ کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ سزادانی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای ئێران به‌ تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ڕایگه‌یاند: گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به‌ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و فه‌رمانده‌ی دیپلۆماسی وڵات به‌ واتای داخستنی هه‌میشه‌یی ڕێگای دیپلۆماسی له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکا دێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی دوناڵد تره‌مپ سه‌رجه‌م میکانیزمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان له‌ ناو ده‌بات.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر