هەندێک خۆراک نابێت لە گەڵ شیر بخورێت

KGN-تەندروستی

سەرەڕای ئەوەی شیر سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە شارەزایانی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنن کە هەندێک خۆراک هەیەنابێت لەگەڵ شیر بخورێنەوە یان بخورێن کە ئەمانەن
پرته‌قاڵ:
هۆشداریده‌درێت له‌نه‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناوشیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ئازاری گه‌ده‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس‌، سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌.
شه‌کر:
له‌پێكهاته‌ی‌ شیردا ماده‌ی‌ لیسین هه‌یه‌ له‌كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ “فركتۆز”ی‌ تێدایه‌، ماده‌ی‌ فركتۆز لیسین دروستده‌كات كه‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت.
شوکولاته‌:
شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین‌ و كالیسیۆم، به‌تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌ و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن.
ده‌رمانی پزیشکی:
خواردنه‌وی‌ شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌نێوان كالیسیۆم‌ و مه‌گنیسیۆم ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌تەوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆتان به‌دوربگرن له‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش‌ و دوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر