هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلار ڕادەگرن

KGN – ئابوری

 هەشت وڵاتی جیهان مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکی ڕادەگرن و بڕیاریانداوە لەبری دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتیمانی بکەن.

ئەو وڵاتانەش کە پێیان دوترێت گورپی D-8 پێک دێن لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، میسر، ئیندۆنیزیا، مالیزیا، نەیجیریا، بەنگلادیش پاکستان.

ئەو هەشت وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا بەڕێوەچوو بڕیاریانداوە کە مامەڵەی بازرگانی بە دراوی ئەمەریکی کۆتایی پێبهێنن و لەبەرامبەردا هەر وڵاتێک دراوی نیشتیمانی خۆی بەکاربهێنێت.

ئەم بڕیارەی گروپی D-8 دوای ئەوە هات هاوینی ئەمساڵ ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای ئابووری بەسەر هەریەک لە تورکیا و ئێراندا سەپاند و ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی بەهای دراوی نیشتیمانی ئەو وڵاتانە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر