“هەر پارت و رێکخراوێک مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی نەبێت بارەگاکانیان دادەخرێن”

KGN – NEWS

 جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی فەرمانێکی دەرکردووە، ئاماژەی پێکراوە رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر حزب و رێكخراوێكی سیاسیی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 

لە نوسراوەکەدا هاتووە”پشتبه‌ستن به‌ حوكمه‌كانی یاسای حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ 17ی ساڵی 1993، بڕیارماندا به‌ جێبه‌جێكردنی رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر حزب و رێكخراوێكی سیاسیی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داخستنی باره‌گاكانییان و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانییان، له‌به‌ر رۆشنیایی یاسای ئاماژه‌ پێدراوی سه‌ره‌وه‌”.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هەروەها هاتووه‌ ”ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌م فه‌رمانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌”.

جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی فه‌رمانێكی به‌ ژماره‌ 562له‌ به‌رواری 2018/10/29 ده‌ركردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ داخستنی باره‌گای حزبه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كان و راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانییان.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر