نوێترین وتاری عەبدولمەهدی سەبارەت بە دۆخی ئێستا

KGN-news

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نوێترین وتاریدا كە ئەمشەو پێشكەشی كرد رایگەیاند،”ئێمە پێویستیمان بە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و دەستور هەیە”.

سەرۆكوەزیرانی عێراق وتیشی،”قەیرانی ئێستای عێراق پەیوەندیدارنیە بە خزمەتگوزاری گشتییەوە، حكومەتی ئێستا تەمەنی چەند مانگێكە، بەڵام گەندەڵی تەمەنێكی زۆری لە عێراق هەیە”.

راشیگەیاند،”حكومەتی ئێستا روبەروی كێشە هەڵئاوساوەكانی پێش خۆی بوەتەوە، كەڵەكەبونی گەندەڵی گەورە بەهۆی سیاسەتی خراپی نەوتەوە بوە، گەندەڵی مەلەفی سەرەكی عێراقە و پێویستە چارەسەر بكرێت, ئێمە بەداخەوەین بۆ ئەو كوژراوانەی لە ناو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان كەوتوەتەوە، بەڵام ئێمە روبەروی خۆپیشاندەران نەبوینەوە، بەڵكو روبەروی ئەوانە بوینەوە كە روبەروی هێزە ئەمنیەكان بونەتەوە”

راشیگەیاند،”پێویستە خۆپیشاندان لە چوار كاتژمێر زیاتر نەخایەنێت و خۆپیشاندانەكان بە رێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆ و بەشێوەیەكی ئاشتیانە بەڕێوە بچێت”

سەبارەت بە گرژییەكانی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق وتی “شیكارییەكان دەڵێن، عێراق چۆتە ناو ململانێی شیعە و شیعەوە”.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر