نامه‌یه‌كی كراوه‌ و به‌په‌له‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت

ئالان ساحێبقران

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به‌وه‌ده‌ست پێ بكه‌م كه‌ ئێمه‌ و به‌ڕێزیشتان خزمه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین   به‌رێزتان به‌شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی تر به‌ڕێزیشتان باش ئه‌مه‌ده‌زانن، به‌لام له ‌كۆتای كاره‌كانمان هاوته‌ریب ده‌بێت، بۆخزمه‌ت كردنێكی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان.

بۆ یه‌ جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌مه‌وه‌  كه‌ ره‌خنه‌ له‌ هه‌ربریارێكتان یان كارێكی به‌رێزتان ده‌گرین، ئه‌ندامان ولایه‌نگرانتان تێبگه‌یه‌نن كه‌  به‌مانای دژبوونی تێنه‌گه‌ن.  

پێشتریش ده‌زگاكه‌ی به‌ڕێزتان سودی له ‌بابه‌ته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئێمه‌  وه‌رده‌گرت، بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی با ئێستاش هه‌روابێت، بگره‌ زیاتریش، چونكه‌ به‌رێزیشتان باش ده‌زانن ئێمه‌ سه‌ربه‌هیچ حیزبوو لایه‌نێكی سیاسی نین تاوه‌كو ڕاستیه‌كان بشێوێنین ، به‌لام لایه‌نگرانتان به‌هه‌ڵه‌ تێده‌گه‌ن.

 بۆ نمونه‌ كه‌ڕه‌خنه‌م گرت له‌ بریاری ده‌وام له‌ كاتژمێر 8بۆ3 بێگومان من له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌یری بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌م به‌لام ئه‌وه‌مانای دژبوون نیه‌ چونكه،‌ هه‌موومان ده‌زانین دوای كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌ و زانكۆكان،  مامۆستا و قوتابی و فه‌رمانبه‌ر به‌هه‌موو توێژه‌كانی مه‌حاڵه‌ كاتژمێر 8 بگه‌نه‌ ده‌وام، چونكه‌ شه‌قامه‌كانمان به‌رگه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ ‌ناگرێت، ده‌بێت یه‌كێكیان خۆی دواخات تا شه‌قام تۆزێك چۆڵبێت و جه‌نجاڵی دروست نه‌بێت.

زۆر گله‌ییان له‌وه‌ده‌كڕێت كه ‌من له‌په‌خشێكی راسته‌وخۆ به‌بڕیاری ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانم وتووه‌ فاشل، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چۆن ده‌بێت به‌بڕیاری به‌ڕێزتان بوترێت فاشل، من باڕونی بكه‌مه‌وه‌ چۆن  و بۆ توومه‌ فاشل پێش هه‌مووشتێك هه‌ركارێك، كه‌ هه‌ركه‌سێكمان بیكه‌ین ئه‌نجامه‌كه‌ی یان سه‌ركه‌وتنه‌ یان شكسته‌، واته‌ فشل به‌عه‌ره‌بیه‌كه‌ی، ئیتر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئاسایم به‌كارهێناوه‌‌، له‌سه‌ره‌وه‌ش هۆكاری فاشل بوونی بریاره‌كه‌م رونكردۆته‌وه،‌ بۆچی و له‌به‌رچی دواتریش خۆناكرێت له‌به‌ر خاتری لایه‌نگرانتان ئه‌گه‌ر بڕیارێكی هه‌ڵه‌شتان ده‌ركرد پشگیری لێبكه‌ین من ده‌زانم ره‌خنه‌كانی ئێمه‌تان قبوڵه‌ به‌لام لایه‌نگرانتان واتێناگه‌ن و ته‌شهیرده‌كه‌ن دواتریش  هه‌روه‌ك ده‌بیندرێت دووجۆره‌ خه‌لك له‌گه‌ڵ به‌رێزتان بونیان هه‌یه‌ هه‌رچی بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ن  ئه‌مانه‌ش دووجۆرن ‌ جۆرێكیان به‌ئه‌نقه‌ست واده‌كه‌ن بۆ توره‌كردنی خه‌ڵك له‌حكومه‌ت به‌گشتی و له‌به‌رێزتان به‌تایبه‌ت كه‌ڕه‌نگه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كیان له ‌پشتبیت، جۆری دووه‌م هه‌روه‌ك به‌زمانی بازار پێیده‌ڵێن (ماستاوچی)  واته‌ بۆ تێكنه‌چوونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان هه‌مووشتیان قبووڵه‌ ‌ ئه‌م كه‌سانه‌ش هه‌ردووك جۆریان ده‌بنه‌ هۆی شكست و كێشه‌نانه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و خودی به‌رێزیشت .

   ئێمه‌ ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتی ده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك بریاره‌كانی به‌ڕێزت له‌گه‌ل هاولاتیان یه‌كی نه‌گرته‌وه‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرین، ‌ له‌هه‌موو دنیاش وایه‌ حكومه‌ت سود له‌ ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان وه‌رده‌گرێت و بوجه‌شیان بۆدابین ده‌كات بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن له‌ ره‌خنه‌ گرتن  ئێمه‌ بوجه‌كه‌شمان ناوێت ئه‌وه‌تا به‌خۆبه‌خشیش كارده‌كین ئیتر بۆ ئه‌م كاره‌له‌كوردستانیش جێبه‌جێنه‌كرێت ، حكومه‌ت ئێمه‌  بكاته‌ چاوی خۆی نه‌وه‌ك ئه‌وانی له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كردن،حه‌زم نه‌ده‌كرد قه‌ت ئه‌م زانیاریانه ی ئێستا بلاویان ده‌كه‌مه‌وه‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان بلاوم بكردباوه‌ به‌لام با وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆبه‌ڕێزتان و له‌ هه‌مانكاتیش  خه‌ڵكیش بزانێت ئێمه‌ كێین وه‌چیمان كردووه‌ و چیش ده‌كه‌ین هاندانێكیش بێت بۆ هاولاتیان .

له‌ ‌چه‌ند كابینه‌ی ڕابردووی حكومه‌ت وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی  كارم كردووه‌، زۆرترین كه‌یسی گه‌نده‌ڵیم ئاشكرا كردووه‌، پاره‌ی خه‌یاڵیم  بۆخه‌زینه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاندۆته‌وه‌ ئه‌م كارانه‌ی باسی ده‌كه‌م هه‌مووی به‌به‌ڵگه ‌و دیكۆمینته‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌نها قسه‌نین جیا له ‌بابه‌تی گه‌نده‌ڵی كوردستانیشم له‌ به‌رامبه‌ر زۆر هێرشی ده‌ره‌كی تیرۆرستی پاراستووه‌ پێویست ناكات ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان باس بكه‌م نوسینگه‌ كه‌ی به‌ڕێزت و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵت كارده‌كه‌ن  زۆرباش ده‌زانن  .

  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرترین دژایه‌تی كرام و زۆرترین تاوان و ناوبانگم خرایه‌ پاڵ، له ‌كابینه‌كانی پێشوتر، تاگه‌یشته‌ ڕاده‌ی ڕفاندن و لێدان و هه‌وڵی تیرۆركردن و شوێن بزركردنیشم درا، به‌لام پیاوانی نیشتیمان په‌روه‌ر و ده‌ست پاك نه‌یانهێشت مه‌رامه‌ گلاوه‌كانی گه‌نده‌ڵچی و دزو مافیاكان سه‌ركه‌وتووبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێت كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌سی خراپ زۆربێت له‌ به‌رامبه‌ریشیان خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌رو و ولات پارێزماوه‌، ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ من و هه‌مووئه‌وكه‌سانه‌ی وه‌ك هێزێكی ون له‌گه‌ڵ من كارده‌كه‌ن به‌رده‌وامبین له ‌خه‌باتی دژه‌گه‌نده‌ڵی و ولات پارێزی 

به‌لام ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ڕون بكه‌مه‌وه‌، كه‌ من به‌ته‌نها ئه‌م كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌م نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم سه‌روی 300 كه‌سی خۆبه‌خش له‌گه‌ڵم كاریانكردووه،‌ به‌ڵام ئه‌وان خۆیان نایانه‌وێت ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، هه‌رچه‌نده‌ زۆرجار پێم وتوون تكایه‌ باهه‌وڵ و ماندوبوونی ئێوه‌ش دیاربێت به‌لام خۆیان ئاماده‌نه‌بوون خۆیان ئاشكرا بكه‌ن له ‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا متمانه‌یان نیه‌ به‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌ پارێزگاریان لێبكه‌ن به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵ چیه‌كان ئه‌گینا خه‌ڵكانێكی زۆر ڕوبه‌روی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه‌ نه‌وه‌ك به‌ته‌نها منبم .

به‌لام دوای دامه‌زراندی ڕێكخراوی دیاری كوردستان و تۆڕی میدیایی دیاری كوردستان  له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌سی خۆمان و دورله‌ وه‌رگرتنی یارمه‌تی له ‌هیچ حیزب و لایه‌نێك  هه‌رزوو كاره‌كانمان زۆری وه‌ستا وته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی  ئۆفیسه‌كه‌شمان بهێڵینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كاروباری ڕێكخراوه‌كه‌مانی تیادا ئه‌نجام بده‌ین بۆیه‌‌ ئیستا وه‌ك قه‌ره‌ج هه‌رڕۆژه‌ و له ‌ئۆفیسی  ڕێكخراوێك یان كافتریا و مۆڵه‌كان كاره‌كانمان جێبه‌جی ده‌كه‌ین .

دڵنیام ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌م وه‌كو نوكتیه‌كه‌ بۆئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ گه‌نده‌ڵ و خۆفرۆش و ولات فرۆشن چونكه‌ ئه‌وان ته‌نها بیرله‌ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و بزنز كردنن به‌حكومه‌ت و ‌حیزبه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌، هیچ ڕۆژێكیش به‌رێكه‌وتیش بیریان له ‌نیشتیمان په‌روه‌ری و خاك و ولات و اینتما نه‌كردۆته‌وه‌ وه‌ناشیكه‌نه‌وه‌ هه‌ركاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌ما ئینجا یان ده‌ڕۆنه‌ ناوحزبێكی تر یان ده‌ست به‌ڕخنه‌گرتن ده‌كه‌ن له ‌حیزبه‌كه‌یان كه‌به‌داخه‌وه‌ سه‌دا هه‌شتای به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌م جۆره‌ن.

له‌ ئێستاش چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ گه‌یاندراوه‌ته‌ داواكاری گشتی و كاری جدی له‌سه‌ركراوه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ پشگیری راسته‌و خۆی مه‌عنه‌وه‌ی  به‌رێزتانه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ و كاره‌كانمان  چونكه‌ ئه‌مه‌ بریاری به‌ڕێزتان بوو كه‌ ڕوبه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێكرد له‌كۆتای هاوته‌ریب كارده‌كه‌ین بۆ له ‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی .

ده‌مه‌وێت بۆ به‌ڕێزتانی ڕونبكه‌مه‌وه‌   قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و خه‌ڵكی خائین و خۆفرۆش هه‌رچه‌نده‌گه‌وره‌بێت له ‌كوردستان ئێمه‌ سارد ناكاته‌وه‌ و هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بین له‌كاری  مه‌ده‌نیانه‌ی خۆمان  چی له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراو  یان كاری  ڕۆژنامه‌وانی یان تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان یان هه‌رجۆره‌ چالاكیه‌كی تر بۆخزمه‌ت كردنی كوردستان  بۆیه‌ داواكارین له‌ به‌رێزتان ئێمه‌ به‌ هاوپه‌یمانی خۆتان بزانن نه‌وه‌ك دژ ئیتر بیرله‌وه‌ نه‌كرێته‌وه‌ مادام من یان ڕێكخراوه‌ كه‌ سه‌ربه‌ حیزبه‌كه‌ی به‌رێزتانین گومان له‌ دلسۆزی كاره‌كانمان بكرێت نامه‌وێت باسی خۆم بكه‌م به‌لام كه‌سی وامان له‌گه‌ل به‌به‌ڵگه‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی كه‌سه‌دان جار له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌رپرسانی كورد دڵسۆزتروغه‌م خۆرتره‌ بۆئه‌م كوردستانه‌، چونكه‌ بڕوامان وایه‌ كوردستان موڵكی هیچ كه‌س و حیزب و لایه‌نێك نیه‌ به‌ڵكو هی هه‌مووانه‌ .

جائیتر داواكارین له ‌به‌رێزتان تابكرێت زۆرترین قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له ‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌م چوارساله‌ بنبربكه‌ین ئه‌مه‌ داواكاری من و هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌كارده‌كه‌ن مه‌به‌ستم له ‌ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كارده‌كه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌رێكخراونیه‌ دوور و نزیك ته‌نها پشكدارن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه ی گه‌نده‌ڵی ‌ له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت .

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر