میدل ئێست”7هێزی ئەمنی سعودى بشداربوونە لە کوشتنی خاشقجیدا”

KGN – NEWS

میدیایەکی بریتانیایی بڵاوی کردۆتەوە 7کەس دەستیان هەبووە لە کوشتنی جەماڵ خاشقجی.

ماڵپەڕی میدل ئیستی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە  کە 7 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی سعوديا لە کوشتنی جەماڵ حاشقجی دەستیان هەبووە کە بەشێک بوون لە پاسه‌وانه‌کانی بن سەلمان.
ماڵپەری ناوبراو  دڵاوی کردۆتەوە دەستی بە بڕێک بەڵگەی هەواڵگری سعوديا گەیشتووە کە ماهر موترب لە کوشتی خاشقجیدا هەماهەنگییەکانی کردووە. ئەو لە کەسە نزیکەکانی بن سەلمانە. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە 19 پەیوەندی تەلەفۆنی ماهر موترب لە ڕۆژی ڕووداوەکە، ئەو چوار جاریان لەگەڵ باڵوێزخانەی سه‌عووديه‌ لە ئەستەنبۆڵ قسەی کردووە.

شایانی باسه‌ که‌ خاشقجی دوای سه‌ردانی بۆ باڵوێزخانه‌ی سعودیا له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بێ سه‌ر و شوێن کرا، پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ خاشقجی له‌ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان دوای ئه‌شكنجه‌دان کوژراوه‌. دواجار ته‌رمه‌که‌ی ئەنجن ئەنجن کراوه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌کی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ فرێ دراوه‌.

 
 
 
كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر