موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا

KGN-news

لە شاری بەغدا موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزکرا دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت

پۆلیسی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە موشەکێیک ئاراستەی ناوچەی سەوزکراوە لە جۆری کاتیوشەیە و کەسێک لە هێزە ئەمییەکان بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە .

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کراوە و دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

شایانی باسە ماوەی نزیکەی مانگێکە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستی پێکردووە وسەرەتا دژی گەندەڵی بوو لە ئێستادا داواکرییەکانییان هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەو دەست لە کارکێشانەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەیە. لە ئەنجامی ناڕەزاییەکان گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەنییەکان دروستبووبە دەیان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتۆتەوە و چەندین بینای حزبی و حکومی سوتێندراوەن

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر