مه‌کگۆرک پێشنیار دەکات: به‌ نێوبژیڤانی کردنی ڕووسیا، کورد و دیمه‌شق یه‌کبگرن

KGN-news

برێت مەکگۆرک پاش تێپەڕینی چەند مانگ لە کشانەوەی، لەسەر تێڕوانینەکەی خۆی جەخت دەکاتەوە و بە دەوڵەتی ترەمپ ڕادەسپێرێت پێداچوونەوە لە ئامانج و ستراتێژییەکانی ئەمریکا لە سووریا بکات.

مەکگۆرک لە وتارێکی درێژدا کە لە گۆڤاری فارن ئافرز بڵاو کراوەتەوە چەند ڕاستییێکی ناخۆش لەبارەی سووریا بە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت. ئەو ڕاستییە تاڵانە بە بڕوای مەکگۆرک بریتین لە مانەوەی حکوومەتی بەشار ئەسەد و پڕۆسەی گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ئامێزی کۆمەڵگای عەرەبی و زیاتربوونی کاریگەریی ڕووسیا لە سووریایە.

برێت مەکگۆرک بڕوای وایە چارەنووسی کورد وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا پاش کشانەوەی ئەمریکا زۆر گرینگە و پاش کشانەوەی ئەمریکا دەبێت پاڵپشتێکی نوێ بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت تا بەردەوام بن لە کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکووری سووریا و یارمەتی بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش.

بەبڕوای برێت مەکگۆرک ڕووسیا وەکوو ئەکتەرێکی کاریگەر لە گۆڕەپانی سووریا کە تا ئێستا توانیویە ژمارەیێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن ڕابکێشێت بژادەیێکی باش بۆ کوردەکان دەبێت.

ناوبراو دەنووسێت: بەداخەوە تەنها ئەکتەرێک کە دەتوانێت ئەم ڕۆڵە بگێڕێت ڕووسیایە. ئەم وڵاتە دەتوانێت پشتگیریی سەربازی و سیاسی لە کوردەکان بکات و هەروەها یارمەتی کوردەکان بدات بۆ تەعامول و ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

مەکگۆرک بڕوای وایە ڕووسیا بە نێوەندگیری کردن لە نێوان کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە دەتوانێت یارمەتیی کوردەکان بدات بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە مافی سیاسییەکانیان و هەروەها دەتوانێت بە تێکەڵ کردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئەرتەشی سووریا کوردەکان بپارێزێت لە هێرشی گریمانەکراوی تورکیا.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر