محەمەدی حاجی مەحموود”هەرسێ سەرۆکایەتییەکە سێ جێگریان هەبێ”

KGN-news

حەمەی حاجی مەحمود سكرتێری حیزبی سوشیالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت؛ بە پێی دەستور و قانون و پەرلەمان و دەنگی خەڵك ناكرێت هەمووی بە رێككەوتن بکرێت، دەكرێت وەكو چۆن لە بەغدا و توركیاش وایە، كوردستانیش بەشێكە لەو ناوچەیە.شوێنەواری دوو ئیدارەیی و شوێنەواری شەڕی ناوخۆ و یەكتر قبوڵ نەكردن، ڕەنگە ئاسان نەبێت هێزێك كە تا دوێنێ پەنجا بە پەنجا بوو ئێستا بە نیوەی ئەوە ڕازی بێت ئەمە ڕەنگە یەكێك بێت لە كێشەكان، پارتی و یەكێتی هێزیان هەیە زۆر جار باسی دوو ئیدارەیی دەكرێت واتا دەبێت بە رێكەوتن بێت.

سكرتێری حیزبی سوشیالیست دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕگەیاندووە: بە پێی دەستور و قانون و پەرلەمان و دەنگی خەڵك ناكرێت هەمووی بە رێككەوتن بکرێت، دەكرێت وەكو چۆن لە بەغدا و توركیاش وایە، كوردستانیش بەشێكە لەو ناوچەیە.
رێكەوتن كاتی خوی پەنجا بە پەنجا بووە بەڵام ئێستا نەخشەی پەرلەمانی كوردستان تێكچووە و گۆڕانكاری هاتووە پەنجا بە پەنجا نەماوە و ئەو گۆڕانکاریەش قبوڵ ناكرێت لە عێراقیش هەمان شت هەڵبژاردن كرا، بەڵام عادل عەبدولمەهدیان هێناوە یەك كۆرسیشی هەیە و بووە سەرۆك وەزیرانی عێراق، بریارەكان بەم شێوەیە دەڕوات، لە كوردستانیش ڕەنگە یەكتر قبوڵ نەكردن رێگر بن لە دواكەوتنی حكومەت ئەو هەموو وەعد و قسەیە دەكرێت لە یادی ئەنفال باسی میلەت دەكرێت گشتی فرمێسكی بۆ دەرێژێت بەڵام لەسەر یەك وەزیر رێكناكەون ، سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی دوور لە میدیاکان گووتی لە کۆبوونەوەکان باسی ئەوە دەكرێت لە بەڕێوەبەری ناحیەیەك تا دەگاتە سەرۆك وەزیران باسی ئەو وردەكاریانە دەكەن پێم وانیە باسی بەرنامە بكرێت باسی سیستەمی وڵات بكرێت، تەنها باسی ئەوە دەكرێت چەندی دەست دەكەوێت چەندی بەردەكەوێت.

ناوبراو سەبارەت بە هەبوونی زیاتر لە جێگرێک بۆ سەرکی هەرێم دەڵێت: وەكو خوم پێم باشە سەرۆكی هەرێم سێ جێگری هەبێت سەرۆكی حكومەت سێ جێگری هەبیت و سەرۆكی پەرلەمانیش سێیانی هەبیت با پێكهاتەكانی تریش بەشداربن، توركمانە مەسیحیە پێم وانیە هیچ لە مەسەلەكان بگۆڕێت چونكە خۆ لە دەستوردا نەنوسراوە هەر دەبێت ئەوەندە بێت و پێم وانیە ئەمە كێشە بێت خۆ ئەگەر سەیری بكەین لە وڵاتان هەر وەزیرێکی دەرەوە ڕەنگە دە دوازدە جێگری هەبێت،

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر