لە هه‌رێمى كوردستان 34 هەزار خوێندكار وازیان لە خوێندن هێناوە

KGN-news

ئینستتیۆتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا له‌باره‌ى ره‌وشى په‌روه‌رده‌ ئاشكرایده‌كات: دیاردەی وازهێنان لە خوێندن دیاردەیەكی خراپ و مەترسیدارە لە هەرێمی كوردستاندا، بە پێی ئامارەكانی خودی وەزارەتی پەروەردە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان واز لە خوێندن دەهێنن و لە ساڵی 2018 دا ( 34 هەزارو 527 ) قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە.

به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌، دیاردەی وازهێنان لە خوێندن دیاردەیەكی خراپ و مەترسیدارە لە هەرێمی كوردستاندا، بە پێی ئامارەكانی خودی وەزارەتی پەروەردە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان واز لە خوێندن دەهێنن، ئەمە جگە لەوانەی كە هەر پەیوەندیان بە خوێندنەوە نەكردووە و ناونوس نەكراون كە ئەمانە هیچیان لەم ئامارانەدا نین، واتە ئەو كاتە ژمارەكە چەند قات زیاد دەكات.

رێكخراوه‌كه‌ هۆكاره‌كه‌شى بۆ لایه‌نى پەروەردەیی، دەروونی، كۆمەڵایەتی، ئابوری و سیاسی گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

ئینستتیۆتی پەی ڕوونیشكردۆته‌وه‌: هەندێك كات وازهێنانی خوێندكار لە خوێندن لە پاڵا هۆكارەكانی تردا دەبەسترێتەوە بە خراپی پرۆگرامی خوێندنەوە، هه‌ربۆیه‌ كاری وەزارەتی پەروەردەیە لەگەڵا لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا هەوڵی بنەبڕكردنی، یا هیچ نا كەمكردنەوەی بدات، چونكە گەر ساڵانە ئەم رێژە زۆرەی نەخوێندەوار بڕژێنە نێو كۆمەڵی كوردەوارییەوە ئەوا بێگومان داهاتوی نەوەكانمان و كۆمەڵەكەمان باش نابێت.

له‌باره‌ى  پەیوەندی نەكردنى منداڵان بە خوێندن ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو: بە پێی هەندێك داتای نا فەرمی كە لەبەردەستدان رێژەی ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە شەش ساڵان و نانێردرێنە بەر خوێندن زۆرە، بەڵام هیچ داتایەكی فەرمیمان لەبەر دەستدا نیە، كە ئەمە لە داهاتودا گرفتێكی كۆمەڵایەتی گەورەی لێدەكەوێتەوە و پێویستە وەزارەتی پەروەردە بە ئەركی خۆی بزانێت و بەدوواداچوونی بۆ بكات نەك بێدەنگی هەڵبژێرێت.

له‌به‌شێكى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ : هەر چەندە دروشمی خوێندن بۆ هەموان بەرز كراوەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خوێندكارێك دوو ساڵ لە پۆلێك دەرنەچێت، ئەوە مافی ئەوەی نامێنێت لە قوتابخانەی رۆژ دەوام بكات و دەبێت بچێتە دەوامی ئێواران، ئەمەش گرفتێكە و پێویستە چارەسەر بكرێت، چونكە ئەو خوێندكارە لە خوێندن دادەبڕێت.

له‌باره‌ى ئاستى په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ : ئاستی خوێندن و فێرکردن لە هەرێمی كوردستاندا دابەزیوەو لەگەڵ ستاندارتی نێودەوڵەتیدا ناكۆكە، یەكێك لە هۆكارەكان زۆری رۆژانی پشووەكانە كە بە شێوەیەكی بەرچاو بە هۆكاری جۆراوجۆر زیادبوون، مامۆستایان ناتوانن بەباشی پڕۆگرامەكانی خوێندن تەواوبكەن و خوێندكاران فێربكەن، یان پەلە لە تەواوكردنی پڕۆگرامەكانیان دەكەن ئەوەش كاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتنی قوتابی دەبێت.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر