لە قوشتەپە منداڵیکی 3 ساڵان دوای ونبوونی بە مردووی دۆزرایەوە

KGN – NEWS

لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر منداڵیک دوای ونبوونی بە مردویی دۆزرایەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ منداڵیک بە ناوی ئەحمەد کۆسرەت مەلایوسف عەلیاوەیی لە کۆمەڵگەی کاوە لە ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وندەبێت، دوای گەڕانی کەسوکاری بەدوایدا ئەم ئێوارەیە دوای نوێژی شێوان هەر لە کۆمەڵگەی ناوبراو بە مردووی دەدۆزرێتەوە لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە بۆ پشکین وەک تۆڕی میدایی دیاریی کوردستان پەیوەندیمان کرد ئیدریس یوسف مامی ئەو منداڵە پێێ ڕاگەیاندین کە تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی دیارنیە چاوڕێی نەتیجەی پشکنینی پزیشکی دادوەرین هەووەها پێشی ڕاگەیاندین کە هیچ کێشەکیان لەگەڵ هیچ کەسێک نییە لەو کۆمەڵگەیە نیشتەجێن.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند دەسیتیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە و چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکین. ڕاشیگەیاند هەر وردەکاریەکی زیاتریان دەست کەوێت لەسەر ڕووداوەکە بڵاویدەکەنەوە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر