كۆمسیۆن رونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی دەدات

KGN-news

وتەبێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردن و راپرسی‌ لە هەرێم ئاشكرایدەكات، سەرجەم كارەكانی دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كۆمسیۆن كۆتایی هاتووەو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین بۆ دابەشكردنی پارەكە.
شیروان زرار وتەبێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردن و راپرسی‌ لە هەرێم بە میدیای ناوخۆیی راگەیاندووە، دابەشكردنی پاداشتنی كارمەندانی چاودێری هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان كە بەهۆی هەندێك كێشەوە كەمێك دواكەوت، رۆژی 27ی ئادار لە پارێزگای هەڵەبجە كۆتایی هاتووە، بۆ سێ پارێزگاكەی دیكەش لە كۆمسیۆن سەرجەم كارەكانی كۆتایی هاتووەو داوامان لە وەزارەتی دارایی كردووە بۆ دابینكردنی پارەكەو دیاریكردنی ئەو بانكانەی پارەكەی لێ دابەشدەكرێت.
وتیشی: “لە هەفتەی داهاتوو یاخود هەركاتێكی دیكە وەزارەتی دارایی بەفەرمی وەڵامییان داینەوەو ئەو بانكانەیان ئاشكرا كرد كە پارەكەی لێ دابەشدەكرێت، وەكو كۆمسیۆن رایدەگەیەنین و فەرمانبەران دەتوانن لەو بانكانەی دیاریدەكرێن پاداشتی چاودێری هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان وەربگرن”.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر