كاری ده‌ستی له‌كوردستان په‌ری سه‌ندووه‌

 

وێنه‌ی گولاله‌ محمد له‌گه‌ل كه‌لوپه‌له‌كانی

چه‌ند سالێكه‌ زۆربه‌ی ئافره‌تان  له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌ست به‌تاڵی یاخود حه‌ز و خولیاوه‌ رویان كردۆته‌ پیشه‌ی كاری ده‌ستی و هه‌روه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ده‌توانن به‌رهه‌می زۆر نایاب دروست بكه‌ن كه‌ ركابه‌ری هه‌موو كاره‌ده‌ستیه‌كانی جیهان بكات.

یه‌كێكش له‌م پیشه‌وه‌رانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌وان ده‌توانن هه‌مووجۆره‌ كه‌لوپه‌لێكی فۆلكلۆری و مۆدیرن ناوماڵ و هه‌روها له‌بواری دروستكردنی جوبه‌رگ و پێداویستی مندالانیش گولاله‌ محمد ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا  ده‌شلێت  ڕاسته‌ ئێمه‌ ده‌توانین هه‌موو شتێك دروست بكه‌ین به‌لام له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بونی بازارێكی تایبه‌ت به‌كاری ده‌ستی ناتوانین كه‌لوپه‌له‌دروستكراوه‌كانمان ساغ بكه‌ینه‌وه‌ هه‌روها گولاله‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی تیایه‌ به‌هۆكارێك ده‌زانێت بۆ ساغنه‌بونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ پیشانگا و بازاره‌كان.

وتیشی ” خه‌لك ئه‌وپاره‌ی هه‌یه‌تی به‌خواردن ده‌دات نه‌وه‌ك ئه‌م شتانه‌ ” گولاله‌ پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌داهاتوو حكومه‌ت یان رێكخراوه‌كان یارمه‌تیان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات یاخود هه‌رنا له‌ ناوه‌راست و خواری عیراق نمایش بكه‌ن .

گولاله‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ئه‌وان ده‌توانن له‌شێوه‌ی كارگه‌یه‌ك كاربكه‌ن و هه‌موو پیداویستیه‌كانی ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ش دابین بكه‌ن .

په‌رژین كه‌مال  كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی زانسته‌ هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات  دوای ئه‌وه‌ی دوو ساله‌ كۆلێژی ته‌واو كردووه‌  و دانه‌مه‌زراوه‌. به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ قه‌یراناویه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ كاری ده‌ستی و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ دروستی ده‌كات به‌هۆی نمایشكردنیان له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌یفۆشیته‌وه‌ . هه‌روها په‌رژین ده‌ڵێت كه‌لوپه‌له‌كانمان به‌لای هه‌ندێك خه‌لك گرانه‌ به‌لام له‌راستی دا ئێمه‌ هیچ به‌گرانی نابینین له‌ئاست ئه‌و ماندوبونمان .

 

به‌شیك له‌كاره‌ده‌ستیه‌كانی په‌رژین كه‌مال

 

 

 

 

 

 

 

 265 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .