قەڵەوەکان پێویستە ئەم گیراوە بخۆنەوە

KGN – تەندروستی

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ زانستی ئاشکرا ى کردووه‌ که‌ خواردنی زه‌یتی زه‌یتون هه‌فته‌ی جارێک په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ چالاکی که‌متر له‌ خه‌پڵه‌کانی خوێن و ئه‌مه‌ش جه‌ڵته‌ی خوێن که‌م ده‌کاته‌وه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ گرفتی قه‌ڵه‌وی زۆریان هه‌یه‌.
، توێژینه‌وه‌کانی ده‌سته‌ی زانستی نه‌خۆشی و په‌تاکان له‌ ده‌سته‌ی ئه‌مریکی بۆ دڵ 2019 ئاشکرای کردووه‌ که‌ پارچه‌ی خانه‌کانی دڵ پێکه‌وه‌ ده‌لکێن و جه‌ڵته‌ درووست ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌شداره‌ له‌ که‌ڵه‌که‌بوونی چه‌وری که‌ ده‌بێته‌ هۆی گیرانی خوێنبه‌ره‌کان.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ش شۆن بی هیفرۆن دکتۆرا له‌ زانستی پزیشکی زانکۆی نیۆیۆرک ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی گرفتی قه‌ڵه‌وییان هه‌یه‌ پێویسته‌ لانیکه‌م هه‌فته‌ی یه‌ک جار زه‌یتی زه‌یتون بخۆنه‌وه‌.
به‌و پێیه‌ی که‌سانی قه‌ڵه‌و زیاتر گرفتی مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشکیان هه‌یه‌ بۆیه‌ زه‌یتی زه‌یتون له‌و مه‌ترسییه‌ ده‌یانپارێزێت.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر