عەبدولمەھدی ھەفتەی داھاتوو کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

KGN – NEWS

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت.

عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر