عادل عەبدولمەهدی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە

KGN – NEWS

 عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا بەڕووی خەڵكی شارەكەدا بكاتەوە.
 كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردەوە، عادل عەبدولمەهدی بە فەرمانێک ‌و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا دەكاتەوە.

پێشتر سەرۆک وەزیران رایگەیاندبوو كە پرسی كردنەوەی ناوچەی سەوز بەڕووی خەڵكی بەغدا مشتومڕی دروست كردووە، بەڵام ئەو گوێ‌ بەمشتومڕەكان نادات ‌و بڕیارەكەی جێبەجێ دەكات.

ناوچەی سەوز دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری بەغدا و بەهۆی بوونی زۆربەی سەرۆكایەتی‌ و دامەزراوەكانی عێراق ‌و ماڵی بەرپرسانی حیزبی‌ و حكوومی لەو ناوچەیە ماوەیێكی زۆرە بەڕووی هاتووچۆی خەڵكی ئاسایی داخراوە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر