شکستهێنانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق هۆکاری گەشەسەندنی تیرۆرە لەم وڵاتە

KGN-news

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەشیر حەداد ڕایگەیاندووە نە بوونی خزمەتگوزاری و سکستهێنانی حکومەتە یەک لەدا یەکەکانی عێراق هۆکارن تیرور و ئەم گرووپە تیروریستیانە زیاتر گەشە بکەن و خەڵک ڕوویان تێبکەن .

حەداد لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە :نەبونی خزمەتگوزاری و شکستھێنانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق لە رزگارکردنی عێراق لەو ھەموو نەھامەتیە نەگبەتیانە وای کردووە کە تیرور وە ئەم گرووپە تیروریستیانە زیاتر گەشە بکەن و خەڵک ڕوویان تێبکەن بۆ ئەوەی بەلای کەم بژێوی ژیان لای ئەوان دەست بکەوێت بویە بیری توندڕەوی ئەوە ھەر ماوە پێویست بەوە دەکات هەر ھەمومان حکومەت پەرلەمان نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری وە دامەزراوە ئاینییەکان دامەزراوە ڕوشنبیریەکان دامەزراوە میدیاییەکان ھەر ھەمویان یەک بەرنامەی توکمەیان ھەبێت لە قۆناغ بە قۆناغ بۆ ڕۆبەروبونەوەی بیری توندڕەوی شان بەشانی ڕووبەروبونەوەی عەسکەری چونکە تەنھا ڕووبەروبونەوەی عەسکەری بۆ ئەو مەسەلەیە بەس نیە بەڵکو پێویستە ڕووبەروبونەوەیەکی ئایدۆلوژیانەش بکرێت دژ بە ھەموو بیرێکی تونڕەوی لە عێراقدا.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر