سیروان بارزانی”لەبەرامبەر چەند تەنکەرە نەوتێک کەرکوکیان فرۆشت”

KGN – NEWS

 سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری(6)ی هێزەکانی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوووە” (16)ی ئۆکتۆبەر خەنجەرێکی ژەهراوی بوو بۆ پشتی کورد و کوردستان، دەشڵێت” بە بڕوای من بۆیە هیچ لێکۆڵینەوە نەکرا وە پێویستیش بەلێکۆڵینەوە ناکات چونکە یەکێک لەسەرکردەی” خائینەکان” کە کاک پافڵ تاڵەبانی بوو بەخۆی دەڵێ سەرکردە هاتە سەر تەلەفزیۆن و ناوی(36) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی_شی بەرزکردەوە کەلەگەڵ خیانەتەکە بوون جا ئەوان شەرم نەکەن! ئێمە بۆ شەرم بکەین هەروەها کاک ئاراسی شێخ جەنگی_ هەمان قسەی کرد لەسەر تەلەفزیۆن، خەڵک خیانەت بکات ئێمە شەرم بکەین؟!هەروەها دەشڵێت” هۆکاری (16)ی ئۆکتۆبەر لەپێناو “بزنس” و چەند تەنکەرە نەوتێک بوو، لەکاتێکدا کەرکوک دڵ و قودسی کوردستانە بەڵام ئەوان فرۆشتیان بە چەند تەنکەرە نەوتێک، سەبارەت بەوەی ئەی بۆچی هێزەکانیان لە ناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری مەخمور بەهەمان شێەوە لەڕۆژانی دوای شازدەی ئۆکتۆبەر کشانەوە؟ سیروان بارزانی وتی”ئەو کاتەی لە کەرکوک کەخیانەتەکەیان کرد وەک کەسێک بوو کە لەبەرەی جەنگ بێت و لێت بدرێت قۆڵێکت بڕوات بەقۆڵ و دەستێکی تر ناتوانی هەمان بەرگری بکەی، بۆیە ئێمەش لەپێناو خۆپاراستن کشاینەوە ،، وتیشی” لەبەردەم دادگا ئامادەم قسەکانی خۆیان بکەمە بەڵگە ئەگەر ئەوان لەسەر ئەم قسانە سکاڵام لەسەر تۆمار بکەن ئیتر لەو بەڵگە زیاتر چی کەخۆیان بەدەمی خۆیان دانیان بەخیانەتدا نا لەسەر تەلەفزیۆن، با ئەوان بێن پێچەوانەکەی بسەلمێنن بەڵام ئەوانە بەڵگەی خۆیانن.بەڵام دەبێت کەسوکاری شەهیدەکان بچن سکاڵا لەسەر ئەو سەرکردانە تۆماربکەن،دەبێت دادگای خەڵک ئەو “خیانەتکارانە” دادگایی بکات، بەبۆچونی من ئەگەر دادپەروەری هەبێت دەبێت دادگای کورد و پێشمەرگە دادگایی ئەوانە بکات، ئیشی من وەک پێشمەرگەیەک بەرگریکردنە لەکوردستان.”

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەکانی(70)ی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە هەمان سەرچاوەی ڕاگەیاندبوو” تا ئێستا( پاش تێپەڕبوونی ساڵێک) بەسەر ڕووداوەکانی (16ی ئۆکتۆبەر) هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو ڕوداوە نەکراوە، کەبەداخەوە دەبوو سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت، پەرلەمان، سەرکردایەتی سیاسی کورد بڕیاری بدایە بەپێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بەڵام، جگە لە”موهاتەرات” و هێرشکردنە سەر سەری یەکتر و یەکتر شکاندن نەهاتن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیە پێکبهێنن، بەڵام بەهۆی ئەو ململانێ ناشەریفانەی لە گۆڕەپانەکەدا هەیە بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەن هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە، دەشڵێت” بەدڵنیایی ئەگەر لێکۆڵینەوە بکرایە لەو بابەتە(16)ی ئۆکتۆبەر ڕەنگە خەڵکانێک کە کوردن تێوە بگلانایە کە لەگەڵ عیراقیەکاندا دەستیان تێکەڵ کردبێت و هاوکاری و هەماهەنگی عیراقیان کردبێت بۆ هاتنەوە بۆ ناو کەرکوک”هەروەها گوتیشی”کاک مەسعود و هەموو لایەکیش دەزانن(16)ی ئۆکتۆبەر چۆن بووە، پاشەکشەی هێزەکانی(70)و(80) چۆن بووە. 

 

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر