سوودەکانی بادەم

KGN -تەندروستی

خواردنی باده‌م سوودی زۆری بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە خۆراک ئەوە ئاشکرا دەکەن، باده‌م له‌و خۆراکانه‌یه‌ که‌ شاره‌زایانی بواری خۆراک په‌نای بۆ ده‌به‌ن وه‌ک ژه‌مێکی بچووک، کاتێک هه‌ست به‌ برسێتی ده‌که‌یت له‌ نێوان نانی به‌یانی و نێوه‌ڕۆ یان بۆ پاش نیوه‌ڕۆ، ده‌توانیت په‌نای ببه‌یته‌ به‌ر.
چه‌ند سوودێکی هه‌یه‌ وا ده‌کات وه‌ک ژه‌مێکی ته‌ندرووست په‌نای به‌ریته به‌ر:
هه‌ستی تێربوون ده‌دات:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ کێش دابه‌زێنیت و له‌ جیاتی په‌نا بردنه‌ به‌ر خۆراکه‌ شیرین و هه‌ویره‌مه‌نییه‌کان، باشتره‌ باده‌م بخوێت به‌و پێیه‌ی حه‌زی خۆراک کۆنتڕۆڵ ده‌کات.
دژی شه‌کره‌ی جۆری دووه‌مه‌:
توێژینه‌وه‌کان ڕۆڵی باده‌میان ده‌رخستووه‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چه‌وری وورگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نسۆلین، له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی کۆلیسترۆڵی گشتی و زیانبه‌خش و ترای گلیسراید سنوردار ده‌کات.
باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ته‌ندرووستی دڵ:
هاوکاره‌ له‌ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژه‌ی فشاری خوێن و پاراستنی ته‌ندرووستی دڵ له‌ ڕێی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژه‌ی چه‌وری له‌ له‌شدا.
چه‌کێکه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ڕیخۆڵه‌:
به‌ تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن که‌ باده‌م زۆر به‌سووده‌ بۆی و ئه‌وانه‌ی گرفتی کۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه‌ به‌ بێ نیگه‌رانی ده‌توانن بیخۆن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گلۆتینی تێدا نییه‌.
دژی پیربوونه‌:
به‌و پێیه‌ی دژه‌ ئۆکسانی زۆره‌، باشترینه‌ بۆ پاراستنی گه‌نجێتی پێست و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیشانه‌کانی پیری و به‌ساڵاچوون و چرچی.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر