سبه‌ی دادگاییكردنی ساڵح موسلیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

 

KGN – NEWS

 

دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی  په‌یه‌ده‌، ساڵح موسلیم کە دوێنی له‌ کۆماری چیك ده‌ستگیركرابوو، بۆ سبه‌ی دواخرا.

باڵیۆزی توركیا له‌ پراگ، ئه‌حمه‌ت نه‌جاتی بیگالی بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە ، ئه‌مڕۆ داواكاری گشتیی پراگ دۆسیه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی دانیشتنی دادگا ئه‌نجامبدرێت.

 بیگالی ڕاشیگه‌یاندووە، داواكاری ده‌ستگیركردنی كاتیی موسلیم پێشكه‌شی به‌رپرسانی کۆماری چیك كراوه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی دادی توركیا به‌زووترین كات به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ توركیا پێشكه‌شی کۆماری چیك ده‌كات.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر