زیانەکانی باڵی مریشک

KGN-تەندروستی

بە پێی دوایین توێژینەوەکانی پزیشکی، باڵی مریشک بەز و چەورییەکی زۆری تێدا کۆبووەتەوە و زۆر خواردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار زیاد دەکات.
توێژینەوەکانی بواری خۆراک ئاشکرای دەکەن کە باڵی مریشک بەشەکانی جەستەی مریشکە کە پڕە لە چەوری، خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵی خوێن و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بەرز دەکاتەوە.
هەر بۆیە پێویستە لە خواردنی باڵی مریشکدا خۆتان بپارێزن و بە ڕێژەیەکی کەم بخورێت.
هەروەها پێستی باڵی مریشکیش چەورییەکی زۆری تێدایە، پێش بەکارهێنانی ئەو بەشە لە جەستەی مریشک پێویستە پێستەکەی لێبکرێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی وەرگرتنی چەوری بۆ لەش کەم بکرێتەوە.


پێستی مریشک بە گشتی سەرچاوەیەکی بەهێزی چەورییە و پێویستە خۆتان لە خواردنی بپارێزن.

 19,941 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌

Related posts