زیانه‌کوشندەکانی خواردنی جبس بۆ منداڵ

KGN-تەندروستی

جبس له‌ کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ پێکدێت وه‌کوو زه‌یت، خوێ، مه‌وادی پارێزه‌ر، نیشاسته‌، تام و ڕه‌نگ و بۆ که‌ به‌ شێوازێکی ناته‌ندرووست مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ بکرێت کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ته‌ندرووستی مرۆڤ به‌ گشتی و منداڵ به‌ تایبه‌تی ده‌بێت.
منداڵ که‌ جبس ده‌خوات ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خواستی خواردنی دابه‌زێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ بێبه‌ش بێت له‌ خۆراکی به‌سوود و وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌کی به‌سوود له‌ ڤیتامین و کانزا و پرۆتین له‌و خۆراکانه‌دا.
له‌ پێکهاته‌ی جبس زه‌یت به‌ کار دێت که‌ به‌ هۆی پله‌ی گه‌رمی و چه‌ند جار گه‌رم کردنی زه‌یته‌که‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی ئه‌ڵدیهایدۆ کیتۆن، نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری و زیادبوونی کۆلیسترۆڵ، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی زیاتربوونی کێشی مرۆڤ که‌ ئه‌وه‌ش هۆکاره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌کانی شێرپه‌نجه‌، له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ماده‌ی کیمیاوی تام و ڕه‌نگی تێدایه‌ که‌ زیادبه‌کارهێنانی زیان به‌ ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت.
سوربوونه‌وه‌ی جبس له‌ ناو ڕۆندا ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی ماده‌ی ئه‌کریلامید که‌ ماده‌یه‌که‌ له‌ درووستکردنی پلاستیکدا به‌ کار دێت و زیان به‌ ته‌ندرووستی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌کی زۆر گه‌رمۆکه‌ی تێدایه‌ که‌ هۆکاره‌ بۆ زیادبوونی کێشی منداڵ.
جبس به‌ هۆی بوونی نیشاسته‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌کری خوێن. ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ جبسی زۆر ده‌خۆن، حه‌زی خواردنیان که‌م ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هۆکاری ناهاوسه‌نگییه‌ له‌ پێکهاته‌ جۆربه‌جۆره‌کانی خۆراکی ته‌ندرووست.

س.ئ

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر