زیادەڕەویکردن لە خواردنی ماسی و ڤیتامین دی مەترسیی هەیە

KGN-تەندروستی

زانایانی زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدی ئاشکرایانکردووە، زیادەڕەویکردن لە خواردنی ماسی و ڤیتامین D گورچیلەکان لەناودەبات.

زانایان لە توێژینەوەیەکیاندا لە گۆڤاری “CMAJ” ڕایانگەیاندووە، لە خواردنی ماسی و ڤیتامین دی بەبێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت.

بۆرن ئۆگۆستی پزیشک لە زانکۆی تۆرنتۆ وتی، “لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە ڤیتامین دی بە شێوەی حەب لە دەرمانخانەکاندا هەیە، کە بەشێک لە خەڵک بەبێ پرسی پزیشک دەیخۆن، ئەمەش مەترسیی بۆ سەر ژیانیان دروستدەکات.”

پزیشکان ئاماژەیان بە نەخۆشێکی تەمەن ٥٤ ساڵ کردووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یەکێک لە کەنار دەریاکانی باکوری ئاسیا کاتی بەسەربردووە، کاتێک گەڕاوەتەوە و سەردانی پزیشکی کردووە تووشی گرفتی میزەڕۆ بووە، کە کاریگەریی نەرێنیی خستووەتە سەر گورچیلەکانی.

لە دوای پشکنین پزیشکان بۆیاندەرکەوتووە، ئاستی هۆڕمۆنی پاراسرین و کالسیۆم لە خوێنیدا بەرزبووە، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی ڤیتامین دییەوە بووە لە لەشیدا.

جگە لەوەش، نەخۆشەکە بۆ ماوەی سێ مانگ بڕێکی زۆر لە حەبی ڤیتامین دیی خواردووە، کە هاوڕێیەکی پێیوتووە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشی و تەندروستیی جەستەی باشە، دوای گەشتەکەشی بۆ باکوری ئاسیا و بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر، بڕی ڤیتامین دی لە لەشیدا زیادیکردووە، کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گورچیلەکانی دروستکردووە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەی، ئێستا نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەنی هەیە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر