رێنماییەكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێن

KGN-news

بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتدا، بڕیار درا بە گۆڕینی رێنماییەكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.

دكتۆر نەژدەت ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: “لە دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتدا، بڕیار درا بە گۆڕینی رێنماییە كۆنەكانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان و بڕیاریشە بۆ ئەمساڵ لە چەند زانكۆیەكی ئەهلی خوێندنی باڵا بخوێنرێت بە گوێرەی پێوەرە زانستییەكان”.

ئاكرەیی ڕوونیشی كردەوە: “بۆ خوێندنی دكتۆرا بۆ ساڵی (2019/2020) دەبێت قوتابی دوو سەرپەرشتیاری هەبێت، یەكێك لە دەرەوەی عێراق و یەكێكیش لە ناوەی هەرێمی كوردستان یان عێراق”.

لەبارەی خوێندنی ماستەریشەوە، بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوە و پەرەپێدان ئاماژەی بەوە دا: “پێشتر (2500) كاندید وەرگیرابوون، بەڵام توانستی زمانیان نەبوو، بۆیە نەبوونە قوتابی، بەڵام ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری داوە رێنمایی تایبەت بۆ قوتابیانی ماستەر دەربكات بۆ ئەوەی دەست بە خوێندن بكەن لە رێگای لیژنەیەكەوە، كە لە جێگری گشت سەرۆك زانكۆكان و راوێژكاران پێك هاتووە”.

دەشڵێ: “ئەو كەسانەی كە لە دەرەوە دەخوێنن و كۆنمرەیان لە خوار (60)ـەوەیە، بە هیچ جۆرێك نازناوی زانستییان پێ نادرێت، بەڵكوو تەنها هاوسەنگیی بڕوانامەیان بۆ دەكرێت”.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر