KGN-زانست و تەکنەلۆژیا
ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه دیزاینه‌ی ناوداری مۆبایلی ئایفۆن، دوای 30 ساڵ كاركردن له‌و كۆمپانیایه و سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م پرۆژه و بیرۆكه‌كانی، بڕیاری داوه واز له كۆمپانیای ئه‌پڵ و كاره‌كه‌ی بهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگهیهندووە، جۆنی ئێفی دیزاینه‌ر، كاریگه‌ری ته‌واو و به‌هێزی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ هه‌بوو، به تایبه‌ت له ئامێره‌كانی “ئایفۆن، ماك، هێدفۆنی ئیپۆد” ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یش به گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌پڵ داده‌نرێ له مێژووی دروستكردنی كۆمپانیاكه، دوای ئه‌و به‌رهه‌مانه نرخی كۆمپانیاكه بۆ تریلیۆنێك دۆلار به‌رز بووه‌وه.
ئه‌و دیزاینه‌ره ناوازه‌یه بڕیاره له 2020 به ته‌واوی ده‌سبه‌رداری كۆمپانیای ئه‌پڵ بێ و خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت، ئه‌و له دیداری له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “فاینه‌نشاڵ تایمز” گوتی، ڕاسته من تا ئێسته‌یش وه‌كو كارمه‌ندێكی ئه‌پڵم، به‌ڵام دوای ده‌رچوونیشم له‌و كۆمپانیایه ده‌مه‌وێ وه‌ك دۆست و هاوڕێیه‌ك پێوه‌ندی له نێوانمان هه‌بێ، چونكه 30 ساڵی ته‌مه‌ن كه‌م نییه من ڕۆژانه له‌و كۆمپانیایه به‌سه‌رم بردووه.
buy generic cialis online cheap
where to buy provera and clomid online