دادگایی کردنی مەلا کرێکار دواخرا

خالید ڕەنجدەر

٢٠٢٠/٧/٣

بەهۆکاری ئامادە نەبوونی هەندێک لەوانەی لە گەڵ مامۆستا کرێکار پێشتر لە دادگای بۆڵزانۆ لە ئیتالیا سزا درابوون، دادگای تێهەڵچوونەوە لە ئیتالیا دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دواخست بۆ (١٠) ئەم مانگە. بڕیاربوو دانیشتنی ئەمڕۆ بە سکایپ بێت.

ڤیتیریۆ پلاتۆ، پاڕیزەرە ئیتالییەکەی مامۆستا کرێکار دەڵێ کە هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر تێوەگلانی مامۆستا کرێکار لە هیچ تۆڕێکی تیرۆریستییەوە.

لە ٢٠١٩/٧/١٥دا دادگای بۆڵزانۆ سزای ١٢ ساڵ زیندانی بۆ مامۆستا کرێکار بڕییەوە و، لە هەمان ڕۆژدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئۆسلۆ لە لایەن دەزگای هەواڵگریی نەرویجیەوە دەستگیر و، لە ٢٠٢٠/٣/٢٦ هەر دەزگای هەواڵگریی نەرویج بە فڕۆکەیەک کە لە کۆمپانیایەکی دانیماک بەکرێیان گرتبوو، ڕفاندیان بۆ ئیتالیا لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیتالیای کاولکردبوو.

مامۆستا کرێکار بەوە تۆمەتبار کراوە کە سەرکردەی (ڕەوتی شاخ)ـە و، ڕەوتی شاخ درێژکراوەی ئەنسارولئیسلامە و پلانیان داناوە کاری تیرۆریستی لە ئیتالیا و هەندیک وڵاتی تری ئەوروپا ئەنجام بدەن.

 669 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌

Related posts