جیاوازی نێوان هێلکەی قاوەی و سپی

خه‌نده‌ برزۆ

کاتێک هێلکە دەکڕیت نرخی قاوه‌یه‌كه‌ زۆرترە لەسپییەکە،چونکە دەڵێن تامی خۆشترە و جیاوازی هەیە، یان دەڵێن سوودی زۆرترە، بەڵام لەرووی زانستیەوە ئایا ئەمە دروستە؟

لەرووی تەندروستیەوە بەشێوەیەکی زانستی هیچ جیاوازیەک لەنێوان هێلکەی قاوەی و سپیدا نییە، چونکە هەردووکیان هەمان سوودی خۆراکیان هەیە و هەمان پێکهاتەیان تێدایە، تەنانەت لە توێکڵەکەشدا بەڵام رەنگیان جیاوازە، ئەویش بەهۆی زۆری رێژەی گەنمەشامی لە ژەمە خۆراکیەکانی مریشکەکەدا، کەواتە بۆچی نرخی قاوەییەکە گرانترە؟

بەپێی دواین توێژینەوەی بواری خۆراک له‌ زانكۆی كۆرنیل له‌ ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه‌ هێلکەی قاوەی پێکهاتەی سروشتی زیاترە و سوودی زۆرترە، بەڵام ئەمە لەرووی تەندروستیەوە دروست نییە.

زۆری نرخەکەی بەهۆی ئەوەوەیە کە رێژەی ئەو مریشکانەی هێلکەی قاوەی دەکەن کەمە یان دەکرێت بڵێین هەر بەگشتی کەمترە لە هێکەی سپی، بەڵام هیچ جیاوازیەکی دیکەی نییە لەرووی بەها خۆراکیەکەیەوە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر