تیرۆر قاچاخچێتی دزی!دەسەڵاتێک بە ڕەفتار مافیا!

تیرۆر ئەگەر کەسێک یان گروپێک ئەنجامی بدەن، زۆر جێگەی نیگەرانی و ترسێکی گەورە نییە، لەبەر ئەوەی کارەکانیان سنوردار و زوو ئەتوانرێت ئاشکرا بکرێت و لەناو ببرێت و زۆر بەردەوام نابێت.
مەترسی گەورەی تیرۆر ئەوکاتە زۆر مەترسیدارە کە لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتەکانەوە پەیڕەو بکرێت لەبەر ئەوەی کارە ترۆریستیەکانی ئەو دەسەڵات و زۆرتر دەخایەنێت و هیچ کارێکی تیرۆر و تۆقاندن کە ئەنجام ئەدرێت ناتوانرێت ئاشکرا بکرێت، کەیسەکانیا بە داحراوەی ئەمێنێتەوە هەتا ئەو دەسەڵاتە لەسەر کورسی حوکم بکات.
سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەممە، کاوە گەرمیانی، ویداد حسێن، تاریقی بەقاڵ، ئامانج بابانی، مامۆستا وشیار شەهیدانی حەڤەی شوبات و ڕۆژانی دوایی لیستەکە درێژە و کراوەیە و بەردەوامشە..

هەموو ئەم تیرۆر و تەسفیەکردنانە کە لەلایەن کەسانی سەر بە دەسەڵات ئەنجام دراون تا ئێستا حکومەت بکەری یەک کاری تیرۆریستی ئاشکرا نەکردوە!
تا ئێستا کەیسەکانیان بە داخراوی ماوەتەوە، تا بکەری ئەم کارە تیرۆریستیانە لەدەسەڵاتابن دەسەڵات پشتگیریان لێبکات هەر بەداخراویش ئەمێنێتەوە.

خوشکەکەی تاریقی بەقاڵ لە بەردەم کەناڵەکانا وتی: تاوانبارەکان لەناو مەحکەمە و لەبەردەم حاکم وتویانە ئێمە تاریقی بەقاڵمان نەکوشتوە (پێدەچێت وابێت!) لەژێر ئەشکەنجەیا وتومانە ئێمە کوشتومانە!

باشە ئەگەر ئەمان نەیانکوشتوە، ئەی کێ شوێنی شاردنەوەی تەرمەکەی تاریقی بەقاڵی زانی و چون لەوشوێنەیا تەرمەکەیان دەرهێنایەوە!

ئەم قسەیە دانپیانانێکی مەترسیدارە، ئەم باندە تاوانەکانی تریان ڕەت نەکردۆتەوە، تەنیا ئەم تاوانە نەبێت!

هەر لەم قسەیەوە کارێکی خراپتر کە کەس گرنگی پێنەیا و بەلاشیانەوە گرنگ نەبوو و هیچ قسەیەکیشی لەسەرنەکرا، تەنانەت ڕاگەیاندنەکانیش هیچ بەدواداچونێکیان بۆ ئەم قسە مەترسیدارانە نەکرد، بوونی ئەشکەنجە لە بەندیخانەکان، ئەم قسەیەش لەبەردەم دادگاو حاکم دەوترێت بەبێئەوەی حاکمێک بەدواداچون بۆ ئەم کارە قێزەونەی دەزگا ئەمنیەکان بکات، بیسەلمێنێت ئایا بەڕاست ئەشکەنجەدان لە زیندانەکان بوونی هەیە یان نەخێر بوونی نییە؟
بەداخەوە دادگاکانیشمان بونەتەبەشێک لەو سیستمە فاشی و قەمعیەی لەپێناو مانەوەی خۆی ئامادەیە هەموو کارێکی تیرۆر و تۆقاندن و ئەشکەنجەدان ئەنجام بدات.

دەسەڵاتی قاچاخچی!

ئەمیش بەهەمان شێوە، کاری قاچاخچێتی ئەگەر کەسێک یان چەندکەسێک ئەنجامی بدەن زۆر مەترسیدار نیە و ئەتوانرێت بە ئاسانی ڕێگەی لێبگیرێت و کاریگەری زۆر خراپ و مەترسیداری نییە لەسەر ئاسایشی ئابوری وڵات
بەڵام کاتێک کەسانی دەسەڵاتدار بەرپرسانی حکومی و حزبی بەپشتوانی و چاوپۆشی دەزگاکانی حکومەت، دەستدەکات بە کاری قاچاخچێتی ئەوا وڵات بەرەو وێرانە دەبەن و مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایشی ئابوری و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.
هەر لە قاچاخ بردنەدەرەوەی نەوت و سامانی کشتی وڵات و هێنانی کاڵای قاچاخ و بەسەرچوو یاساغ تاکو قاجاخچێتی بە مادەی هۆشبەر.
سەرەڕای ئەوەی ئەم جۆرە لە قاچاخچێتی کردنە نە ئاشکرا دەکرێت نەئەوانرێت کۆتای پێبهێنرێت ڕۆژ بە ڕۆژیش تا دێت فراوانتر و زۆرتریش دەبێت.
ئەمەش وڵات بەرەو لێواری هەرس دەبات، گرفتەکە کاتێک قوڵترو وێرانکاری زیاتر ئەچێت کە بەرپرس و هێزی ئەمنی و چەکدار و هێزی میلیشیای سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکان لەپشتی ئەم قاچاخچێتیەوە بن.

حکومەتێک بۆ دزیکردن
یان بۆ پشتوانیکردن لە دزە گەورەکان!

هەر کەسێک یان دەسەڵاتێک چاوپۆشی لە دزیکردن لە داهاتی گشتی بکات ئەوا بێگومان ئەویش بەشدارە لە دزیکردنەکە با هیچیش وەرنەکرێت لەو پارە و مڵک و ماڵەی دەدزرێت.

وەک ئەوەی ئێستا دەسەڵاتداران بەڕێگای جۆراوجۆر دزی لە داهاتی گشتی دەکەن لە نەوت و داهاتی ناوخۆ و گومرگەکان و ئەو پارانەشی لە بەغدادەوە بۆ موچە ئەنێردرێت بە ئاشکراو بەڕۆژی ڕوناک و هیچ باکیشیان بەکەس نیە، لەبەر ئەوی کۆمەڵێک کەس و لایەن پشتگیریان ئەکەن و ئەوانیش بەرامبەر ئەم پشتگیریە پۆست و شتێک پارەیان پێدەدەن.

ئەم سێ خەسڵەتە تیرۆر قاچاخچێتی دزی تەنیا لە گروپە مافیاکان بونی هەیە.
لە ڕاستیا ئەوەی ئێستا دەسەڵاتی بەدەستە حکومەت نییە بەڵکو گروپێکی مافیاییە و لەژێر ناوی حکومەتا.

 74 `بینراوه‌

كۆمینت بنوسه‌