توێكڵی‌ پرته‌قاڵ چاره‌سه‌ره‌ بۆ شێرپه‌نجه‌

KGN – تەندروستی

زۆرێك له‌ئێمه‌ كاتێك پرته‌قاڵ ده‌خۆین, یان ده‌یكه‌ینه‌ شه‌ربه‌ت, یان تێكه‌ڵ به‌ زه‌ڵاته‌ی‌ ده‌كه‌ین, ڕاسته‌وخۆ توێكڵه‌كه‌ی‌ فڕێ‌ ده‌ده‌ین و سوودی‌ لێ‌ وه‌رناگرین, كه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ووته‌ی‌ پسپۆڕانی‌ خۆراكی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌, چونكه‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و هیچی‌ له‌به‌شه‌كه‌ی‌ ناوه‌وه‌ی‌ كه‌متر نیه‌ و هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ستی‌ گرنگ سوودی‌ لێ‌ وه‌رگیراوه‌ و چه‌ندین جۆره‌ ده‌رمانی‌ لێ‌ دروستكراوه‌.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند سوودێكی‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ ده‌كه‌ین:
1 / دژی‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌: توێكڵی‌ پرته‌قاڵ دژی‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ و به‌رگری‌ ده‌كات له‌ گه‌شه‌كردنی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
2 / دژی‌ كۆلیستڕۆڵه‌: توێكێ‌ پرته‌قاڵ زۆرینه‌ی‌ به‌ها و كاریگه‌رییه‌كانی‌ دژه‌ كۆلیستڕۆڵی‌ تێدایه‌ و ناهێڵێت كۆلیستڕۆڵی‌ زیانبه‌خش له‌له‌شدا كۆببێته‌وه‌.
3 / بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش به‌سووده‌ : له‌كۆنه‌وه‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ وه‌ك یه‌كێك له‌ هۆكار و ده‌رمانه‌كانی‌ دابه‌زاندنی‌ كێش به‌كارهێنراوه‌ و له‌و ڕووه‌وه‌ زۆر به‌سووده‌.
4 / بۆ به‌هێزكردن و سپی كردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌سووده‌: به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ ددان و سپی كردنه‌وه‌یان, توێكڵی‌ پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ده‌رمانه‌ به‌سووده‌كان.
5 / دژی‌ هه‌ڵامه‌ت و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سییه‌: به‌هۆی‌ بوونی‌ بڕێكی‌ باشی ڤیتامین (سی) تیایدا, توێكڵی‌ پرته‌قاڵ زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی و ته‌نانه‌ت شێرپه‌نجه‌ی‌ سییه‌كان و كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دانیش.
6 / بۆنی‌ خۆش: به‌هۆی‌ بۆنه‌ خۆشه‌كه‌یه‌وه‌, ساڵانێكه‌ سپرای‌ بۆنخۆشكردنی‌ ناوماڵ له‌ توێكڵێ‌ پرته‌قاڵ دروستده‌كرێت.
7 / بۆ گـه‌ده‌ و گرفتی‌ هه‌رسكردن به‌سووده‌: ده‌كرێت له‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ چـا دروستبكرێ‌ و به‌خـواردنه‌وه‌یشی‌ گه‌ده‌ ئارام ده‌بێ و یارمه‌تیی‌ هه‌رسكردنی‌ خۆراكیش ده‌دات.
8 / پێست جوان ده‌كات: خـواردنه‌وه‌ی‌ چای‌ توێكڵی‌ پرته‌قاڵ, یان تێهه‌ڵسوونی‌ له‌ پێستی‌ ده‌موچاو. زۆر كاریگه‌ر و به‌سووده‌ بۆ جوانتر و نه‌رمتركردنی‌ پێستی‌ ڕووخسار و ته‌نانه‌ت قـژیش. 

 
 
كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر