بە وێنە ئاگر کەوتنەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر

KGN – NEWS

 بەرە بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتۆتەوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش ئاگرەکە بەردەوامە ،بە وتەی قایمقامی هەولێر هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

قایمقامی هەولێر نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەنديی هەولێریش رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.ناوبراو بە دەستگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند کە زۆربەی دوکانەکانی ئەم بازاڕە سوتاون کە لەم بازاڕە نزیکەی 2400 دوکان لەم بازارە هەیە،هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە تەنها لە هۆشخۆچوون هەیە بەهۆی دوکەڵەی ئاگرەکە.تا ئێستا هۆکاری ئاگارکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە. شایانی باسە بازاڕى لەنگەفرۆشان دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر، دوکانەکانی تایبەتن بە کەلوپەلی پلاستیکيی و جلوبەرگ و هەندێک پێداویستيی دیکە.

 

 

 

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر