بەهۆی قوڕ و لیتەوە چوار پرۆژەی ئاوی هەولێر وەستاون

 

 

KGN – NEWS

 

بەهۆی قوڕ و لیتەوە پرۆژەکانی ئاو وەستاون، ناتواندرێت ئاوی پاک بگەیەندرێتە هاوڵاتیان

ئەندازیار مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕانی ئاو ڕایگەیاند:” ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتەوە،سەرچاوەکانی ئاوی کردە قوڕ و لیتەیەکی زۆر،بەهۆی ئەوەشەوە چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو کە ئیفرازی یەکەم و دووەم و سێیەم و پرۆژەی ئاوی شەقڵاوەیە وەستان لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ستاندەردی خۆیان زیاتر ئاو پاک بکەنەوە،ئێمەش ناتوانین ئاوێک بگەینینە هاوڵاتیان کە شیاوی خواردنەوە نەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ زیاتر گوتی”:ئەگەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەکانی ئاو نیشتەوە و تێپەڕی،درەنگانی ئەمشەو وێستگەکانی ئاو ئیشیان پێ دەکرێتەوە و ئاو دەگەینینە هاوڵاتیان.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر