بەم ڕێگەیە لە بیرکردنەوەی زۆر ڕزگارمان دەبێت

KGN-تەندروستی

ئەگەر لەو کەسانەی کە مێشکیان ئاڵۆزە بەهۆی ئەوەی زۆر بیردەکەنەوە، دەتوانیت سوود لە چەند ڕێگەیەکی ئاسان وەربگریت بۆ ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانت و ئارامکردنەوەی مێشكت لە چەند خولەکێکدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “زا لادز” ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە کەسە بلیمەتەکانی مێژوو بۆ بەتاڵکردنەوەی بیرکردنەوەکانیان، پەنایان بۆ نوسین دەبرد لەوانە ئەلبێرت ئەنیشتاین و ئیسحاق نیوتن.

لەو بارەیەوە پسپۆڕێكی بواری دەماریی، جودی ویلیس دەڵێت: ئەو مرۆڤەی بیرۆکەکانی دەنوسێت و دووبارە سیستمی خۆی دادەنێت، ئاسانتر لە شتەکان تێدەگات و دەتوانێت بە شێوەیەکی باشتر بابەتەکانی ڕێكبخات و چارەسەری گونجاو بدۆزێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، نوسینی شتەکان لەسەر کاغەز یارمەتیدەرە لە هاندانی مێشك و زیادبوونی وریایی و بەهێزکردنی زاکیرە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها ئەم ڕێگەیە یارمەتی مرۆڤ دەدات بتوانێت بەباشی بیر بکاتەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدات.

ئەم تەکنیکە بە سافکردنی مێشك ناودەبرێت، وادەکات ئەوەی لە مێشکدایە دەربچێت و بچێتە سەر کاغەزەکە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت تەرکیز بکاتە سەر یەك شت لە کاتێکی دیاریکراودا.

دەتواندرێت سوود لەم تەکنیکە وەربگیردرێت بۆ ڕزگاربوون لەو بیرکردنەوانەی کە پەیوەندییان بە ترس، پرسیار، پێویستی و ویست و بابەتە بەپەلەکان هەیە.

پسپۆڕان پێیان باشە کە ئەم کردارە لە کۆتایی ڕۆژدا بکرێت تا مرۆڤ ئامادەبێت بۆ دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ بەشێوەیەکی ڕێکوپێك.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر