بێژەری ڕۆبۆت بۆ خوێندنه‌وه‌ى هەواڵەكان دروستکرا

 

KGN – تەکنەلۆژیا

زانایانی ژاپۆنی رۆبۆتێكیان لەسەر شێوەی ئافرەت درووستكردووە بەناوی ئێریكا، كە پێشكەوتووترین سیستەمی قسەكردنی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیەو بەگوێرەی پێشبینییەكان تا مانگی نیسانی ئەمساڵ دەست دەكات بە كاری بێژەری هەواڵ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێكی وڵاتی ژاپۆن.
(هیرۆشی ئیشیگۆرۆ) دروستكەری ئەم رۆبۆتە وێڕای ئاماژە بەوەی كە ئەم رۆبۆتە وردبینانەترین و پێشكەوتووترین سیستەمی قسەكردنی تێدا جێگیر كراوە، وتیشی: پێشبینی دەكەم لە داهاتوودا بتوانین بیكەینە خاوەنی بیركردنەوەی سەربەخۆ.
ژمارەیەك لەو كەسانەی كە ئێریكایان بینیووە باس لەوە دەكەن كە لە مرۆڤێكی زیندووی گیاندار دەچێت و تەمەنی وەك ئافرەتێكی (23) ساڵان دێتە بەرچاو.
تاكو ئێستا وردەكارییەكی كەم لە تواناو ئەركەكانی ئێریكا خراوەتەڕوو، بەڵام دكتۆر هیرۆشی ئیشیگۆرۆ دەڵێت، ئەم رۆبۆتە لە رێگەی هۆشی دەستكردەوە ئەو هەواڵانە دەخوێنێتەوە كە لەلایەن مرۆڤەوە بۆی دەنووسرێت.
دكتۆر هیرۆشی دەشڵێت: كە بەنیازین ئێریكا بكەین بە جێگرەوەی یەكێك لە بێژەرانی هەواڵ.

س.ئاژانسەکان

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر