بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە 3 ڕۆژدا نەخۆشخانەیەک دروستدەکرێت

KGN – تەندروستی

جێگری سەرۆک شارەوانی یەزد لە ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە کە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا نەخۆشخانەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا دروست دەکرێت.
مەحمود دێهقان جێگری سەرۆک شارەوانی یەزد بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوە سەبارەت بەم پرۆژە ڕاگەیاند کە لە ماوەی 3 ڕۆژی داهاتوو چالاکییەکانی تایبەت بە درووستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بە کۆتایی دەگات.
دەشڵێت: بە کۆتایی هاتنی کاری درووستکردنی ئەو نەخۆشخانە لە سێ ڕۆژی داهاتوو، ڕادەستی بەرپرسانی کەرتی تەندرووستی دەکرێت.
دێهقان: نەخۆشخانەکە لە ڕووبەری یەک هەزار مەتری چوارگۆشە و بە بودجەیەکی 10 ملیار ڕیاڵی لە لایەن شارەوانی یەزدەوە دەکرێتەوە و ڕادەستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگاکە دەکرێت

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر