بروخێ به‌ڵێ بروخێ به‌لام كێ و چۆن؟

 

ئالان ساحێبقران

سالانێكه‌ هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ری بادینان  به‌معه‌سكه‌ر كراوه‌ ته‌نها له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گروپ و تاخمێكی زۆرینه‌ نه‌خوێنده‌وار و ده‌سه‌لات دارو مافیای پارتی، له‌ سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ولێرو ده‌ڤه‌ری بادینان ، جیاله‌وه‌ی شه‌قوه‌شێن و به‌ڵته‌جیه‌كانی به‌ردایه‌ گیانی خۆپێشانده‌ران، له‌ هه‌مانكاتیش خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت بوون، بۆ خۆپێشاندان و خۆپێشانده‌ران هۆكاری هه‌موو ئه‌م كارانه‌ی پارتی، بۆ چه‌ندبابه‌تێكی گرنگ ده‌گه‌رێته‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌ خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ و دادۆشینی حكومه‌تن، به‌هه‌موو جۆرێك جیاله‌وه‌ش، خه‌ریكی دادۆشینی پیاوانی كارو هه‌موو پرۆژه‌ بازرگانیه‌كانن، راست و چه‌پ خه‌ریكی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ و (خاوه‌)ن، له‌خه‌لكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ ده‌سه‌لات، ته‌نانه‌ت گه‌شتیاران و ئاواره‌كانیش له‌كاتی وه‌رگرتنی ئیقامه‌، كاتێ بابه‌تی خۆپێشاندان دێته‌ پێشه‌وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ تا ده‌یانگرێت، چونكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌وان ده‌بن، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان زه‌ره‌ری پێبگات، ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش هۆكارن بۆئه‌وه‌ی زۆرترین به‌لته‌جی و شه‌قوه‌شین له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌شی كۆیله‌ی ئه‌وانن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی كوردستان له‌قه‌یرانه‌، خه‌لك برسیه‌، به‌لام ئه‌وان هه‌موویان زیاد له‌پێویست له‌ سه‌رقوتی ئه‌م خه‌ڵكه‌ تێركراون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌برسیه‌تی و بێ ده‌سه‌لاتی خه‌ڵك نه‌كه‌ن، جیاله‌وانه‌ش رێگه‌یان پێدراوه‌ جۆره‌ها گه‌نده‌لی و كاری نه‌شیاو ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووكات وه‌كو كارتی فشار به‌رامبه‌ریان به‌كاربهێنن و ببێته‌ هۆكارێكیش بۆكۆیله‌ كردنیان و چۆن بیانه‌وێت به‌كاریان بهێنن .

ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كرد له‌ناو یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه‌ و قه‌باره‌یه‌، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌وان دووره‌ له‌ پایته‌خت، بریاره‌كانی حكومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نیه‌، بۆیه‌ پیان وایه‌ خۆپێشانده‌ران كاری گه‌ری ئه‌وتۆیان نیه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان .

هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك داواده‌كات وه‌تكا ده‌كات كه‌ كه‌سی حیزبی و كاندیده‌كان نیه‌نه‌ ناو خۆپێشاندانه‌كان، چونكه‌ ئه‌مه‌ی باسم كرد ئه‌مری واقیعه‌ ڕه‌نگه‌ به‌خۆپێشاندانێك و دووان ئه‌م ده‌سه‌لاتداره‌ مافیا و دزانه‌ له‌ناو نه‌بات، وه‌به‌ژداری ئه‌م كه‌سانه‌ش ده‌كه‌نه‌ هۆكارێك بۆئه‌وه‌ی خۆپێشاندان په‌رته‌ پێبكه‌ن،  بیكه‌نه‌ بیانوو بۆرازی كردنی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ئه‌م شوێنانه‌ به‌معه‌سكه‌ربكرێته‌وه‌ .

ئه‌گینا له‌هه‌موو دنیا به‌ژداری كه‌سه‌ حیزبی و كاندیده‌كان زۆرئاسایه‌ و جۆش و خرۆش به‌خۆپیشنده‌راده‌دات،كێشه‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه‌  به‌شێك له‌كه‌سه‌ حیزبیه‌كان كه‌ خۆم بینیومن دێنه‌   ناو  خۆپێشاندان به‌هۆی لێنه‌زانین  هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن خه‌ڵكه‌كه‌ به‌وشێوه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت  ئاراسته‌ بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ زۆرجار له‌ لایه‌ك ده‌لێن  بروخێ، له‌لایه‌كیش داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ده‌كری، هه‌رچه‌نده‌ بروخی دووماناده‌دات مانای یه‌كه‌م ئه‌م حكومه‌ته‌ نه‌مێنێت و حكومه‌تێكی تربێت به‌بی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێمایه‌تی جۆری دووه‌میش له‌خواره‌وه‌ باسی ده‌كه‌م، بێگومان ئه‌م دوو داواكاریه‌ قه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌ ناگونجی ئه‌گه‌ر بروخی  ئه‌ی چۆن مووچه‌بدات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ بیانویه‌ك بۆ مافیاكانی ده‌سه‌لات بۆیه‌ ده‌بێت خۆپێشانده‌ران هه‌مووان یه‌ك رایان هه‌بێت  نه‌وه‌ك په‌رته‌وازه‌یی.

من په‌یوه‌ندیم به‌ و كه‌مینه‌ نیه‌ كه‌ ده‌یانه‌ویت ئاراسته‌ی خۆپێشاندان بگۆرن چونكه‌ زۆرجاریش به‌چاوی خۆم بینیوه‌مه‌ له‌ هه‌ولێر خه‌لك له‌ حیزبیه‌كانیش بێزاره‌ و حسابیان بۆ ناكات ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ڕوخانه‌ به‌لی ڕوخان نه‌وه‌ك ڕوخان به‌مانایه‌ی كه‌ سه‌ركردایه‌تیو حكومه‌تان تیگه‌یاندووه‌ روخان به‌و مانایه‌ی ئێوه‌ی مافیا و دز له‌به‌رۆكی حكومه‌ت و خه‌ڵك ببنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌به‌رۆكی حیزبه‌كانیشتان چونكه‌ ئه‌وانیشتان رێسواكرد خه‌بات و تیكۆشانی چه‌ند ساله‌ی شاخ و شاریشتان فی صفركرد ئه‌گه‌ر ئستاش نه‌روخی هه‌رده‌روخی، ده‌بێت ئه‌م سسته‌مه‌ مافیای و دادۆشینه‌ و شه‌ریكاتیه‌ كۆتایی پێبێت .

ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی پێكه‌نین بوو له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسم كردن خه‌ریكی بلاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كی زۆر پێكه‌نیناوی بوون گوایه‌ ئه‌گه‌ر خۆپێشاندان له‌هه‌ولێر به‌رده‌وامبێت ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبی دێته‌ ناو هه‌ولێر بۆ پارێزگاری كردن له‌ خۆپێشانده‌ران ئه‌م قسه‌یه‌ ته‌نها بیانویه‌كی بێبنه‌مایه‌ بۆ رێگری له‌ خۆپێشاندان .

له‌كۆتایدا هه‌موولایه‌ك ئاگادارده‌كه‌مه‌وه‌ هیچ كه‌سێك له‌گه‌ل روخانی ئه‌م حكومه‌ت و ده‌ستكه‌وتانه‌نیه‌ به‌لام داوای روخانی ئه‌م كه‌سه‌ نه‌ی سه‌ره‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ده‌لێن ئازادی مه‌به‌ستیان ئازادبوونه‌ له‌وانه‌ كه‌ده‌ڵێن حكومه‌ت شه‌قی قابیله‌ مه‌به‌ستیان شه‌قی به‌خۆهینانه‌وه‌یه‌ له‌م گروپه‌ مافیا و دزانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌هێمنانه‌ خۆپێشاندان بكه‌ین حكومه‌ت و حیزبه‌كان تێبگه‌یه‌نن كه‌ئیتر ده‌بێت بروخین نه‌مێنن .

 

   

 

 

 

 

    

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر