باینجان بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش

KGN – تەندروستی

 

تباینجان یەکێکە لە سەوزانە لە ئامادەکردنی زۆربەی زۆربەی خۆراکەکان بە کاردەهێندرێت.

توێکڵی باینجان زۆر هاوکاره‌ له‌ ڕزگاربوون له‌ چه‌وری که‌ڵه‌که‌بوو به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌ سه‌ر ناوچه‌ی سک، ئه‌مه‌ش ده‌بێت شه‌وێکی ته‌واو بخرێته‌ ئاوه‌وه‌، پاشان ئاوی لیمۆ و سه‌هۆڵی تێبکه‌یت، به‌ر له‌ نانی به‌یانی کوپێک و دوای نانی ئێواره‌ کوپێکی لێ بخۆیت.
ده‌شتوانیت به‌م شێوازه‌ ئاماده‌ی بکه‌یت:
باینجانێکی گه‌وره‌ بهێنه‌ و وشکی بکه‌ره‌وه‌ و له‌تی بکه‌.
پاشان بیخه‌ قاپێک و ئاوی تێبکه‌ و نقومی بکه‌.
بیخه‌ سه‌ر ئاگری به‌رز تا 5 خوله‌ک بیکۆڵێنه‌ و لایبده‌ پاشان با سارد بێته‌وه‌.
ئاوه‌که‌ بپاڵێوه‌ و بیخه‌ شوشه‌یه‌ک.
دایبخه‌ و بیخه‌ سه‌لاجه‌وه‌.
ڕۆژانه‌ 4 کوپی لێ بخۆره‌وه‌ له‌م شه‌ربه‌ته‌ و ده‌شتوانیت تێکه‌ڵی ئاوی پرته‌قاڵی سرووشتی بکه‌یت و کوپێک به‌ر له‌ نانی به‌یانی و یه‌کێک به‌ر له‌ خه‌وتن بخۆیت.
ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ تا دوو هه‌فته‌ له‌ سه‌ری به‌رده‌وام به‌ و به‌و جۆره‌ ورگت زۆر به‌ باشی داده‌به‌زێت.

سەرەڕای ئەوەی سوودی هەیە لەگەڵ ئەوەش بێبەری نییە لە زیانگەیاندن بە تەندروستی . لە دواین لێکۆڵینەوە ئاشکرا کراوە زۆر خواردنی باینجان دەبیتە هۆی ئەوەی کەسەکە توشی هەستیاری ببێت(حساسية) وە هەروەها زێدەڕۆیی لە خواردنی زیان بە تەندروستی ئافرەتی دووگیان دەگەیەنێت.

 

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر