باشترین و خراپترین خواردن لە پارشێودا

KGN-تەندروستی

شارەزایانی بواری خۆراک ژه‌می پارشێو به‌ ژه‌مێکی گرنگ و سه‌ره‌کی له‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان داده‌نێن بۆ ئەو کەسانەی کە بە ڕژوو دەبن ، که‌ که‌سی ڕۆژووه‌وان پێویستی به‌ خواردن ده‌بێت و تا دره‌نگتریش بخورێت باشتره‌.
شارەزایان بواری خۆراک باشترین و خراپرتین خۆراک دەسنیشان دەکەن لە کاتی پارشێودا کە بۆ ئەم دوو کۆمەڵە پۆلینی دەکەن:
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو:
یه‌کێک له‌م خۆراکانه‌: یه‌ک قاپ ماست یان هێلکه‌ی کوڵاو یان په‌نیر یان نیسکێنه‌ یان گوێز و هه‌نگوین یان لوبیای کوڵاو.
نانی تیری له‌ گه‌ڵ دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون.
میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک وه‌ک شوتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه‌، ڕێواس، شلیک.
یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو.
چا باشتره‌ نه‌خورێته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش خورا با یه‌ک پیاڵه‌ زیاتر نه‌بێت.
پێویسته‌ تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه‌.
خه‌راپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو:
برنج و شله‌.
خواردنی سوره‌وکراو.
شیرینی و چه‌وری.
فه‌ست فود یان خۆراکه‌ ئاماده‌کراوه‌کان.
شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و خواردنه‌ گازییه‌کان.
خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێرکراو.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر