“ئەوەی لەڕۆژئاوا ڕوودەدا قۆناغی دووەم باشوریش دەگرێتەوە”

KGN-news

ئەدهەم بارزانی : مەترسیم ئەوەیە ئەگەر ئەوەی ئێستا تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات بۆی بچێتە سەر قۆناغی دووەم هەندێک شوێنی تریشن کە ئێستا بەشێکی زور لە خاکی باشوری کوردستان

ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە:
مەترسیم ئەوەیە ئەگەر ئەوەی ئێستا تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدات بۆی بچێتە سەر قۆناغی دووەم هەندێک شوێنی تریشن کە ئێستا بەشێکی زور لە خاکی باشوری کوردستان ، ئاماژە بە داگیرکردنی هەندێک شوێنی تریش لەم بەشەی باشوری کوردستان دەکات و دەڵێت لەبامەرنێش ئەمە بیست و ئەوەندە ساڵەیە هێزەکانی تورکیا لە باشوری کوردستاندا شوێنیان هەیە لە سیریێ و لەدێرەلوک هێزەکانی تورکیا وجودیان هەیە تا گەیشتە ئەوەی کە پەرلەمانی باشوری کوردستانیش داوای دەرچونی هێزەکانی تورکیا بکات لەم بەشە کە پێویست نیە ئێوە لێرەبن بەڵام دەرناچێت لە نزیک موسڵ لەناوەران هێزەکانی تورکیا مستەقرن لە چەند شوێنی تریش ئێستا لە دەڤەری بارزانیش لە چیاکانی بوتین و لەسەر سنوور لەچیاکانی کتکین و چیای شەکی کە نزیک بە سنووری ئێرانیش دەبێت ئەم سنوورە هەموو تورکیا تێدا مستەقرە دیارەش هەر شوێنێک کە تورکیا هاتبێتە تێدا دەرچونی بۆ نیە عەفرین بەبۆچوونی من وەکو سیاسیەکی کورد ئێستا عەفرین بەشێکە لە تورکیا

گوتیشی ئەو مامەڵەیەی کەئێستا ئەمەریکا پەیڕەوی دەکات دەبێتە هۆی ئەوەی کە میسداقیەت و متمانەی خۆی لەدەست بدات. 44 ساڵ بەر لە ئێستا هەمان سیاسەتی بەکارهێنا کاتێک شۆڕشی ئەیلول لە ئارادابوو ئەم شۆڕشەی بەجێهێشت بۆ خواستەکانی شای ئێران و سەدام حوسێن.

شایانی باسە ئەم قسانەی ناوبراو دوای ئەوە دێت لە 9 ئەم مانگەوە  تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوام ، ئەمەش چەندین کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە.

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر