ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕادەگەیەندرێت

KGN-news

ئەمشەو ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و 12 رادەگەیەنرێت .

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “کاتژمێر 08:30 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 23-6-2019 لە شاری هەولێر بەشێوەیەكی فەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 9ی بنەڕەتی ‌و 12ـی ئامادەیی رادەگەیەنرێت”. 

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەگشتی 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكان كردووە. 

كۆمینت بنوسه‌

سه‌ردێر